Ashampoo MyAutoplay Menu 1.0.5   

یێکێ لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای Ashampoo ئامرازی Ashampoo MyAutoplay Menu ـیـە کە دەتوانێ مێنۆ بۆ لەوحی پەستێنراو درووست بکات، ئەم ئامرازە کە یێکەمین وەشانی بەم نزیکانە هاتۆتە بەرهەم، لە توانای دایە جوانترین و سەرنجراکێشترین خۆگەری زۆر بە هاسانی بهێنێتە بەرهەم.
هەبوونی تەرحی جۆراوجۆری سەرنجراکێش کە دەتوانرێ وێڕای کەڵک وەرگرتن لە Objectـەکان و تۆزێک سەلیقە خۆگەڕی تەواو پیشەیی بەرهەم بێنین. ئەم ئامراز هەروەها دەتوانێ هەمووی ئەو کردانە ی کە بەم ئامرازە وەک خۆگەڕی دەخووڵقێنرێن، راستەوخۆ لەسەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو رایت بکرێن.
هەبونی رواڵەتی سەرنج راکێش و ساکار کە دەتوانێ کارەکان هاسانتر بکات، لەم ئامرازە دا بە روونی دەردەکەوێ و یێکێک لە خاڵە بەرچاوکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت.وێرای ئەمانەش هەبوونی چەندین چوارچێوەی دیکەی ئامراز گرینگی زیاتر بە ئامراز دەبەخشێ.

درێـــژەی بـــابـــەت و داگـــرتــن

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 27.95MB
File ver    : 1.0.5.106
File format : exe
Date Added  : Dec 28th, 2012
Last viewed : Jan 16th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
WinUtilities Professional Edition   

WinUtilities ناوی ئامرازێکی یارمەتیدەرە بۆ بەهینە کردن و بردنە سەری کارایی سیستەم. ئەم ئامرازە بە هێزە کە زیاتر وەک کۆئامراز دەنوێنێ، ئیمکاناتێکی زۆری لە خۆ دا جێداوە، هەتا بەکارهێنەران بتوانن لەو پەری کارایی سیستەم کەڵک وەربگرن. پتر لە ٢٠ ئامرازی بەهینەکردن لەم کۆئامرازە دا جێ کراونەوە کە هەر یێک کاریگەری خۆی لە سەر سیستەم دا بۆ بردنە سەری کارایی بەجێ دەهێنێ. هەبوونی رواڵەتی سـەرنجراکـێش و هـاسان لە بەکـارهـێـناندا یێکێ لە گرینگترین تایـبەتــمـەنـدی ئــەم ئــامــرازە بـە هــەژمـار دێـت، سـڕیـنـەوەی فـایلـە زێــدەکـانی تـۆمـارگـە(Registry*)، ســڕیـنـەوە و خــاوێـنـکـردنــەوەی پــەپکـە رەقــە(Harddisk*)، بەهینەکردنی بیرگەی ڕام، پێشاندانی تەواوی زانیاری سیستەم، هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە تۆمارگە، پارێزگاری پێکردنی فایلەکان، سڕینەوەی ئامرازەکانی کارپێکردنی سیستەم و چەندین توانایی گرینگی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.
ئەم کۆئامرازە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر دەچنە ناو نێت، زۆر بەکەڵکە، چوونکێ ئەم ئامرازە دەتوانێ ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەڕان لە ناو نێت دا درووست دەبن، بیانسڕێتەوە. بە گشتی بۆ ئەو کەسانەی کە گرینگی بە کارایی سیستەم دەدەن، بایەخێکی زۆری هەیە. ئامرازی WinUtilities دەتوانێ زۆر بەکەڵک بێ چوونکێ کاتێک قسە لە ٢٠ ئامرازی سەربەخۆ دەکرێ، ئیتر پێویستیتان بە ئامرازی جیاوازی دیکە نابێ و ئەم ئامرازە دەتوانێ وڵامدەری تەواوی داخوازییەکانتان بێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.01MB
File ver    : 12.27
File format : exe
Date Added  : 10.05.2012
Last viewed : Jan 17st, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Active Unformat Professional v4.0   

یێکێ لەو ئامرازانەی کە ئەمرۆ بەکارهێنەران لە سەر سیستەم دایدەبەزێنن ئامرازەکانی هێنانەوەی زانیاریەکانن.ئەو ئامرازانەی کە توانای هێنانەوەی ئەو زانیاریە سڕدراوانەی هەبێ کە بە هەر هۆیەک رەش کراونەوە. Active Unformat Professionalیێکێ لەو ئامرازە کاربەرێکەرانەیە کە توانایی زۆر بەرینی هەیە لە بە ئەنجام گەیاندنی ویستەکانمان دا. گونجانی لە گەڵ تەواوی سیستەمی فایلەکان بگرە هەتاFAT12 نوێترین وەشان لە NTFS کە NTFS5 بە ناو کراوە بە تەواوی لەم وەشانە دا پشتگیری لێ دەکرێت.
وەشانی نوێی ئەم ئامرازە زۆر ئاڵوگۆری بە سەر داهاتووە، روالەتی بە تەواوی گۆردراوە وهەڵبەت ئەم گۆڕانەش دەبێتە هۆی باشتر بوونی کارەکان. خێرایی لە گەڕان دا و هەروەها لە هێنانەو دا زۆر بەرچاو بووە.چەشنی گەران و مۆدێلە جوراوجۆرەکان لە هێنانەوە لەم وەشانە دا بۆتە هۆی ئەوەی کە باشتر فایلە رەشکراوەکان بهێنرێنەوە.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10.0 MB
File ver    : 4.0.7.2
File format : exe
Date Added  : Jan 31th 2016
Last viewed : Jan 31th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
AviDemux 2.6   

AviDemux ئامرازێکی بە هێز و پیشەییە لە بواری دەسکاریکردن و بڕینی فایلە ویدئۆیەکان. ئەم ئامرازە رواڵەتێکی ساکاری هەیە کە بەکارهێنەری تازەکاریش دەتوانێ بە بێ زانینی زانیاری تایبەت ئەم ئامرازە بە کار بهێنێ وفیلمەکان ببڕێ و فیلتێریان لە سەر دابنێ.
ئەم ئامرازە بەهێزە کە لە دوو وەشانی ٣٢ بایتی و ٦٤ بایتی دا بەرهەم هاتووە نزیک لە تەواوی فۆرمەتەکان پشتگری دەکات. هەبوونی فیلتێرە جۆراوجۆرەکان لە ئامراز دا،بەکارهێنانی ساکار و دەیان تواناییتر ، دەتوانێ یارمەتی ئێوە بدات بۆ گەیشتن بە ویستەکانی خۆتان لە بواری دەسکاریکردنی فیلمەکان دا.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 14.94 MB
File ver    : 2.6.11Beta1
File format : exe
Date Added  : Jan 28th 2016
Last viewed : Jan 28th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
doPDF 8.3   

doPDF ئامرازێکی بەهێز و کارلێهاتووە لە بواری گۆرینی فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر بۆ پی دی ئێف.ئێوە بە یارمەتی ئەم ئامرازە زۆر بە هاسانی و بە چەند کرتەکردنێک دەتوانن فایلەکانی ئافیس بگۆڕن بۆ فۆرمەتی پی دی ئێف و پاشەکەوتی بکەن. لە راستی دا کردەوەی ئامراز بە کەڵک وەرگرتن لە پرینتێری مەجازی کە دوای دامەزراندن چالاک دەبێ بە ئێوە رێگە دەدات زۆربەی فۆرمەتەکان بگۆرنە سەر فۆرمەتی پی دی ئێف. هەر وەها ئەم ئامرازە بێجگە لەم خالانە Toolbarێکیش بە Wordـی ئێوە دەلکێنێ کە دوگمەیێکی هەیە بە ناوی Save as PDF.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 39.23 MB
File ver    : 8.3.934
File format : exe
Date Added  : Jan 28th 2016
Last viewed : Jan 28th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7